١٠٠٠ جارمان وت بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت ڕیپۆرت نەکرێت با ئەم مەرجانەی تێدا بێت ئەوا من گەرەنتی لە %100 ئەکەم کە ڕیپۆرت نەکرێت 1) با ئیمەیڵەکەت بە ناوی خۆت و باوکتەوە بێت 2) با فەیس بووکەکەت بە ناوی خۆت و باوکتەوە بێت نەک بە ناوی ئاوات بۆکانی یان عاشقانی مامۆصا 3) با موالیدەکە وەک موالیدی ئەسڵی خۆت بێت مردو مری بە تەمای چیت سەرت سپی بوە و کەچی لە فەیس بووک خۆت کردوە بە 93 لەم عالەمە 4)با لۆکەیشنەکەت ئەو شوێنە بیت کە لێی دەژیت بۆنمەنە سلێمای یان هەولیر زەلامی وا هەیە لە عەربەت ئەژی کەچی لۆکەیشنەکەی سویدی داناوە 5) برۆ سەیری ئەو پەیجانە بکە کە لایکت کردوون هەندێک پەیج هەیە شتی نەشیاو سێکسی یاخود کوشتن بلاو دەکەنەوە کاتک پەیجەکە ڕیپۆرت دەکرێت کێشە بۆ تۆش دروست دەکات کاتێک تۆ لایکی پۆستێکی دەکەیت ئەوە تۆش بەر ڕیپۆرتەکە دەکەویت 6) هەمیشە لە ڕۆژێکدا لە 15 بۆ 20 ئاد زیاتر وەر مەگرەو مەینیرە مردو مرێ ئەڵێی نامێنی هەرچی هاو بە دەستا ئادی بۆ ئەنێریت نێر بێت یان مێ 7)ڕەسمی پڕۆفایلەکەت هەتا ئەتوانی با ڕەسی خۆت بێت ... 😎 هەتا دەتوانیت دور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو ئەپانەی کە شتە وەهمیەکان و چانسەکان و یاریەکانە 9) لایک زۆر و کۆمینت مەکە لەسەر پۆستێک بۆ ئەوەی مۆبایلیکت بۆ دەرچێت عەمرت نەمینێ یاخوا بۆ مۆبایلێک مەناعەتی نیە بچێت لەو بازاڕەیا هاوار بکات 10) تاگ ڕابگرە لە بەشی تایماینەکەت وا لە واڵەکەت بکە بەس خۆت بتوانیت پۆستی تیدا بکەیت نەک وەک تەلەفزیۆنی زاگرۆس هەڕجی قسەی زانی بێتە ناوی قسەی تێدا بکات و پۆستی تێدا بکات هەموو ئەمانە پەیوەندیان هەیە بە داخستنی ئەکاونتەکەت وەک پیاو وەرە فەیس بووک سەلام و عەلەیکی خۆت بکە و بە ئاقڵی لە سوچێکا دانیشە و خوا حافیز خوا حافیز کوڕی باوکم Brwa Jaza