زنجیرە ژمارەی ئیمی، تایبەتە بە دروستكراوی ئەو وڵاتانەی كە مۆبایلەكەتی لێ دروست كراوە، بۆ دەرخستنی ئەو ژمارەیەش، پێویستە كۆدی( #06#* ) لێ بدەیت، دواتر لەلای دەستی چەپەوە حەوتەم و هەشتەمین ژمارە بزانە چەندە، لەم لیستەی خوارەوە ژمارەكان روونكراوەتەوە:- ئەگەر ژمارەی 00 بوو: واتا مۆبایلەكەت تەقلید نییە و بەڵكو راستەوخۆ لەكۆمپانیای دایك دروست كراوە (100%) ئەسڵییە. ژمارەی 01 یان 10: واتا مۆبایلەكەت دروستكراوی وڵاتی ڤێتنامە، زۆر باشە. ژمارەی 08 یان 80: واتا مۆبایلەكەت دروستكراوی وڵاتی ئەڵمانیایەنایابە. ژمارەی 03: واتا دروستكراوی وڵاتی چینە و تەقلیدە، بەجۆرێك لە وڵاتی ئیمارات(تجمیع) كراوە و جۆرەكەشی خراپە ژمارەی 13: واتا دروستكراوی وڵاتی ئازەربێجانە و جۆرەكەشی(خراپە و كاریگەری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات. ژمارە 04 یان 40: دروستكراوی چینە، باشە ژمارە 50 یان 05: واتا دروستكراوی بەرازیلە یان فنلەندا یان ئەمەریكایە، جۆرەكەشی باشە. ژمارە 60 یان06: دروستكراوی وڵاتی هۆنكۆنگە، (خراپە. ژمارە 91: واتا دروستكراوی وڵاتی فنلەندایە جۆرەكەشی مامناوەندە. ئاماده‌كردنى : به‌همه‌ن محمه‌د – خه‌ڵك هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات