ئایا پاسۆردێک هەیە بەرنامەی هاکی نەتوانێ بیدۆزێتەوە؟؟!! سڵاو ئەزیزانم نامهەوێ باس لەوە بکەم چۆن فەیسبووکەکەمان لە هاک بپارێزین چونکە بە سەدان فێرکاری هەن باس لەوە دەکەن ئەویش بە دانانی سیکوریتی سەر فەیسبووک و چیمێڵ سەدان فێرکاری هەن لەسەر ئەم شتانە باس لە شتێ دەکەم تا ئێستا باس نەکراوە ئەویش دانای پاسۆڕدێکی بەهێز ئەزیزانم دانانی پاسۆردێکی بەهێز چۆنە دانانی ڕەقەم و نووسین و دانانی نیشانەکان بە تێکەڵاوی وەکو #$&_-+=)(@;':% ئەم جۆرە پاسۆڕدانە پاسۆڕدی بەهێزن بەڵام من لێرە باس لە پاسۆڕدێکی تر دەکەم بەرنامەی هاکی ناتوانێ بیدۆزێتەوە ئەویش دانانی پیتی کوردی بەڵام ئەم پیتانە (ڕ-ێ-ۆ-ڵ-ژ-گ-چ) ئەزیزانم ئەم پیتانە بەرنامەی هاکی ناتوانێ بیدۆزێتەوە چونکە بەرنامەی هاکی ناتوانێ ئەم پیتانە بناسێتەوە. بـــەهـــیـــوای ســـوود BY → #Ibrahem_Ismahel_Nadr .