Surprise! We've been running on hardware provided by BuyVM for a few months and wanted to show them a little appreciation.
Running a paste site comes with unique challenges, ones that aren't always obvious and hard to control. As such, BuyVM offered us a home where we could worry less about the hosting side of things and focus on maintaining a clean and useful service! Go check them out and show them some love!
Description: MuhamaD BosS
Submitted by MuhamadBoss on July 10, 2017

١. ڕوت کردن چیە ؟

- بریتیە لە کرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل کە لەڕێگەی ئەم کردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن و سودمەندن و پێویستن.


٢. سودەکانی ڕوت کردن چین ؟

- بەهۆی ڕوت کردنەوە دەتوانیت هەندێک بەرنامەی تایبەت ئیش پێبکەیت کە بەبێ ڕوت کردن ئیش ناکەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستکراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەکەت باک ئەپ بکەیت و بیهێنیتەوە لە کاتی پێویست دا کە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ کرداری ڕوت کردن.

٣. زیانی ڕوت کردن چیە ؟

- تاکە زیانی ڕوت کردن بریتیە لەوەی کە گرەنتی مۆبایلەکەت لادەبات، پێم وابێت بۆ کوردستان شتێکی ئەوتۆ نیە چونکە لێرە شتێک نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەکرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێکی تری فەرمی ئەندرۆید کە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت کردنەکە.

٤. چۆن بزانم مۆبایلەکەم ڕوت کراوە ؟

- چەند ڕێگایەکە هەیە بۆ ئەوە، دوای ڕوت کردن دوو یان یەک بەرنامە زیاد دەبێت بۆ لیستی بەرنامەکان ئەوانیش بە ناوی SuperSU لەگەڵ CWM، دابەزنینی ئەم دوو بەرنامەیە ( بە تایبەتی SuperSU ) مەرجە بۆ سەرکەوتنی ڕوت کردنەکە، ڕێگەیەکی تر بە دابەزاندنی بەرنامەی Root Checker دەبێت کە پێت دەڵێت کە ئایا مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان نا، یان دەتوانیت بەرنامەیەک تاقی بکەیتەوە کە پێویست بە ڕوت کردن دەکات بزانیت ئیش دەکات یان نا، ئەگەر ئیشی کرد واتە مۆبایلەکەت ڕوت کراوە یان بەسەرکەوتوویی ڕوتکراوە بە پێچەوانەشەوە، بۆ مۆبایلی سامسۆنگیش لە دوای ڕوت کردن و لە کاتی داگیرسانەوەی مۆبایلەکەدا سێگۆشەیەکی زەرد دەردەکەوێت لەژێر لۆگۆی سامسۆنگ دا کە بەڵگەیە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت ڕوت کراوە.

٥. ئایا مەرجە بۆ هەر ڕوت کردنێک ئەو دوو بەرنامەیە دابەزێنرابن ؟

- نەخێر. تەنها بەرنامەی SuperSU بەسە بۆ سەرکەوتنی کرداری ڕوت کردن.

٦. سودی بەرنامی SuperSU چیە ؟

- ئەمە ئەو بەرنامەیەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەو بەرنامانەی کە بە ئاسایی ڕێگەپێنەدراون ئیش بکەن. بۆیە ئەم بەرنامەیە ڕێگەیان پێدەدات واتە بەرهەمی ڕوتکردن بریتیە لەم بەرنامەیە کە دەسەڵاتی زیادە دەدات بەکارهێنەر.

٧. ئایا تەنها بەرنامەی SuperSU بەرهەمی ڕوت کردنە؟

- نەخێر. لە هەندێک جۆری تری ڕوت کردندا بەرنامەیەکی تر دادەبەزێت بەناوی SuperUser ( لەجیاتی SuperSU ) ئەمیش هەمان ئیشی SuperSU دەکات بەڵام گەشەپێدەرێکی تری دروستی کردووە جیاواز لەوەی یەکەم.

٨. کوامیان باشترن SuperSU یان SuperUser ؟

- هەردووکیان باشن. بەڵام SuperUser هەندێک کێشەی هەیە لە هەندێک لە ڤێرژنەکانیدا و زۆرتریش SuperSU بەکاردەهێنرێت واتە سەرکەوتووترەو باشترە.

٩ – ئەی بەرنامەی CWM چیە ؟

- ئەمەش بەرنامەیەکە کە هەندێک جار لە کاتی ڕوت کردندا دادەبەزێت لەگەڵ بەرنامەی SuperSU, ئەم بەرنامەیە ڕێگەدەدات بە دابەزاندی بەرنامە، ڕاستەخۆ چونە ناو دۆخی داونلۆد، دۆخی ڕیکەڤەری و چەندەها تایبەتمەندی تریش.

١٠. ئایا ڕوت کردن دەبێتە هۆی کوژانەوەی داتای ناو مۆبایل ( فۆرمات ) ؟

- نەخێر. بەڵام باشتر وایە هەر باک ئەپێکی بەرنامەکانت بکەیت نەوەکو کێشەیەک ڕوبدات لەکاتی ڕوت کردندا.

١١. ئایا بە تەنها ڕوت کردن کافیە بۆ دانانی ڕومی ئەندرۆیدی نا فەرمی ؟

- بۆ هەندێک مۆبایل بەڵێ وەکو مۆبایلی سامسۆنگ ، سۆنی، بەڵام مۆبایلەکانی تری وەکو ئێچ تی سی ، ئێڵ جی، نێکسەس، هەندێ مۆبایلی تر تەنها بە ڕوت کردن ناتوانیت ڕومی ئەندرۆیدی نافەرمی دابەزێنیت بەڵکو دەبێت لەگەڵ ڕوتکردنەکەشدا ئەنلۆکی بکەیت واتا قفڵی بوتلۆدەرەکەی بکەرەوە.

١٢. ئایا فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر دەبێت ؟

- بەشێوەیەی گشتی نەخێر، بەڵام هەندێک جار گەشەپێدەری شارەزا لەوبوارەدا دەتوانێت فایلی ڕوتکردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنێت و بە هەندێ دەستکاری کردنەوە دەتوانێت وای لێبکات ئیش بکات لەسەر مۆبایلێکی تر ( نمونە وەک بەکارهێنانی فایلی ڕوت کردنی گوگڵ نێکسەس ٤ بۆ سۆنی ئێکسپێریا زی ) هەروەها هەندێک جار دەتوانیت فایلی ڕوت کردنی ڤێرژنێکی دیاریکراوی مۆبایلێک بەکاربهێنیت بۆ ڕوتکردنی ڤێرژنێکی تری ( هەمان ) مۆبایل. بەڵام بە بێ بوونی شارەزایی لەم بوارەدا ئەوا ئەگەری زۆرە مۆبایلەکەت تێکبچێت یان نەچێتەوە ناو سیستەم هەربۆیە دەبێت خۆت بە دوور بگریت لەم کردارە هەتا تەواو تەئکید نەبیت و زانیاریت هەبێت کە دەبێت بۆی و پێشتر کراوە لەبەرئەوە وریا بە !

١٣. چی ڕوودەدات ئەگەر فایلی ڕوت کردنی مۆبایلێک بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێم ؟

- لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی مۆبایلەکەت نەچێتەوە ناو سیستەم واتە لەسەر لۆگۆی مۆبایلەکە دەوەستێت و هەندێک جاریش دەبێتە هۆی تێکچوونی مۆبایل.

١٤. ئەی چارەسەری ئەمە چیە کە بەهەڵە فایلی ڕوت کردن بۆ مۆبایلێکی تر بەکاربهێنم ؟

- لە زۆربەی کاتەکادا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت بە دابەزاندنی ڕومێکی تری ئەندرۆید، بەڵام ئەمەش بە پێی جۆری مۆبایل دەگۆڕێت.

١٥. ڕوت کردن هەر بە فایلی ڕوت کردن دەکرێت ؟

- نەخێر بە تەنها، هەندێک بەرنامەی تر هەن کە بەڕاستەوخۆیی مۆبایلەکەت ڕوت دەکەن بەڵام بۆ هەموو مۆبایل و ڤێرژنێکی ئەندرۆید ئیش ناکات!

١٦. پرۆسەی ڕوت کردن جیاوازی هەیە لە مۆبایلەوە بۆ مۆبایل ؟

- بەڵێ بە پێی جۆری مۆبایل دەگۆڕێت.

وه‌رگیراوه‌ له‌ سایتی ئه‌ندرۆید كورد