Want to show your appreciation and help with hosting costs? Support us on Patreon!
Description: MuhamaD BosS
Submitted by MuhamadBoss on July 10, 2017

سڵاو خۆشه‌ویستانم :

له‌م بابه‌ته‌ باس له‌ هێنانه‌وه‌ ئه‌کاونتی فه‌یسبوک ده‌که‌م دوای هاک کردنی و گۆرینی ئیمه‌ڵه‌که‌ی ...


( سوار پێش ئه‌وه‌ی به‌ربونه‌ی سه‌ر ئه‌سپه‌که‌ی بهیێنێته‌ پێش چاو...بیر ده‌کاته‌وه‌ چۆن خۆی توند بکا تاوه‌ک به‌رنه‌بێته‌وه‌ یان گه‌ر به‌ریش بۆه‌وه‌ ئازاری پێ نه‌گات )..

بۆیه‌ پێش وه‌ختا هه‌موو شتیکی فه‌یسبوکه‌کت ته‌واوبێت و دور بێت له‌ هه‌موو کێشه‌یه‌ک
ئه‌وه‌ 4 خاڵه‌ی باس ده‌که‌م ئه‌نجامی بده‌ن ..بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتیک هاک کرای به‌ ئاسانی ئه‌کاونته‌که‌ت به‌ ده‌ست بهینیته‌و ان شاالله‌ که‌سیش هاک ناکرێ...


1-E-mail : زۆر گرنگه‌ ، له‌ ئیستاوه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ ئیمه‌یڵه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبوکته‌ پاسسوۆرد و زانیاره‌کانی نازانیت ..
ره‌شی که‌وه‌ له‌ سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ت و یه‌کێکی تر دابنێ باشتره‌ که‌ Gmail یان Hotmail بێت
وه‌ هه‌موو زانیه‌ریه‌کانیش له‌ لای خۆت هه‌ڵگره‌ به‌ تایبه‌ت 
ئیمه‌یڵی به‌ دیل و Security Questionـــه‌که‌ی ..
ئه‌م فێرکاریه‌ چاکه‌ بۆ گۆرینی ئیمه‌لی فه‌یسبوک و دانانی یه‌کێکی تر ...

http://www.youtube.com/watch?v=p7K72pV9qAQ

2-ژماره‌ مۆبایل : به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانی فه‌یسبوکه‌ هاک کراوه‌که‌ت بهێنیته‌وه‌ ..به‌ڵام هه‌موو جار نا چونکه‌ هاکه‌ره‌که‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ مۆبایله‌که‌ ره‌ش بکاته‌وه‌...

3-Security Question : گرنگترین هۆکاره‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانه‌وه‌ی فه‌یسبوکی هاک کراو
ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ پرسیارێک که‌ ته‌نها وڵامه‌که‌ی خۆت ده‌بێت یزانیت

ئه‌وانه‌ی زیادیان نه‌کردوه‌ له‌و به‌شه‌ ده‌توانن پرسیاره‌که‌ دابنێن :

https://www.facebook.com/update_security_info.php

ذوای ئه‌وه‌ی پاسوۆردت نوسی .. له‌ خواره‌وه‌ پرسیاره‌که‌ داده‌نێت...
... پرسیاریک هه‌لبژێره‌ پاشان وڵامی بده‌وه‌ ..
به‌ڵام !! وڵامه‌که‌ دوربێت له‌ راستی پرسیاره‌که‌ ...
واته‌ گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ پرسیاره‌ت هه‌لبژارد که‌ ده‌لێت :
دایکت له‌ کامه‌ شار له‌ دایک بوه‌ . ؟ تۆ راستی پرسیاره‌ک مه‌نوسه‌ وه‌ڵامێک بێت با زۆر دوربێت له‌وه‌ پرسیاره‌ . شه‌رت نیه‌ ناوی شاریش بێت
چونکه‌ ئه‌و سیاره‌ هه‌موو که‌س ده‌توانن بچنه‌ سه‌ری و به‌ خه‌مڵاندنی خۆیان پرسیاره که‌ بزانن و پاشان ئیمه‌یڵ و پاسسوۆرد بگۆرن...زۆر که‌س به‌و رێگایه‌ هاک کراون به‌ هۆی نه‌ شه‌ره‌زاین له‌ دانانی ئه‌وه‌ Security Questionـــه‌ بۆیه‌ ئاگداربن سودی زۆره‌ به‌ڵام گه‌ر به‌ نه‌زانی دایبنێت ئه‌وه‌ به‌ ئاسان هاک ده‌کرێ ی،
ئه‌وانه‌ی که‌ پرسیاره‌کیان داناوه‌ و ئاسانه‌ ..وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ باسم کرد ..ئه‌وه‌ ده‌توانم به‌ هاک کردنی خۆیان Security Question پرسیاره‌که‌ بگۆرن و 
پرسیار و وه‌ڵامێکی باشتر دابنێن ........به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ نازانن وه‌ک خۆم :( ئه‌وه‌ هیج رێگایه‌ نیه‌ بیگۆرن ....

4- 
سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌ن ..که‌ ئه‌وه‌ش هۆکاریکی گرنگه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ی فه‌یسبوک کاتێک هاک ده‌کرێتن :

http://goo.gl/NkRYy
ده‌بیت زمانی فه‌یسبوکه‌که‌ت English US بێت تاوه‌که‌ ئه‌م خزمه‌ت گوزاریه‌ت بۆ زیاد بێت

-------


ئه‌مه‌ش فێرکاری هێنانه‌وه‌ی ئیمه‌یلی فه‌یسبوک دوای هاک کردن و گۆرینی ئیمه‌ڵه‌که‌ی :
http://www.youtube.com/watch?v=kt5fIBFU78U

-----------------------------------------------------------
ئه‌م پۆسته‌ و ئه‌مرۆ دوا رۆژه‌ له‌ گه‌ڵتان به‌ هۆی ده‌ست پێکردنی تاقی کردنه‌وه‌کانم له‌ کۆلێژ
تا ته‌واوبونی تاقیکردنه‌وه‌کانم به‌ پشتیوانی خودا دێمه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت خه‌ڵکانێک داده‌بین که‌ شایه‌نیانه‌ ..دوعای خێرم بۆ بکه‌ن ...

وه‌ داواکاریمن له‌ ئه‌ندامان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نها بۆ پرسیار کردن نه‌یه‌نه‌وه‌ گروپه‌وه‌
به‌ڵکوو به‌ به‌شداری کردن له‌ پۆسته‌کان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ خه‌ڵکانه‌ی که‌ پرسیار ده‌کن به‌ قه‌ت ئه‌وه‌ زانیاریانه‌ی که‌ هه‌یانه‌ له‌ هه‌ر بواریکدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ...
وه‌ یارمه‌تی هاوکاری ئه‌زیزم کاکه‌ بروا بده‌ن ئه‌وه‌ ماوه‌ی که‌ من لێره‌ نیم ..

به‌ هیوای سود مه‌ند بون ...